وه‌‌به‌‌رهێنه‌‌رێك ئاماده‌‌یه‌ تابلۆی ژماره‌ (1) ـی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بگه‌ێنێته‌ نرخێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو

گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌م تابلۆی ژماره‌ (1)ی ئۆتۆمبێل له‌ پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بگه‌یه‌نمه‌ نرخێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو.

یاسین مه‌حمود، وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له‌ هه‌ژماری خۆیله‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌، بڕیاری پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل بڕیارێكی گرنگ و پڕ بایه‌‌خه‌ بۆ ئابووری پارێزگه‌ی هه‌‌ڵه‌‌بجه‌، به‌‌ڵام پێویسته‌ زۆر به‌ وریایی مامه‌‌ڵه‌ له‌‌گه‌‌ڵ پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌‌كاندا بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك مه‌‌حسوبیه‌‌ت بۆ كه‌‌س نه‌‌كرێت.

ده‌شڵێت: ئه‌‌ركی پارێزگایه‌ ئه‌‌م تابلۆیانه‌‌ بخاته‌‌ زیادكردنێكی ئاشكرا بۆ ژماره‌ سه‌‌ره‌‌تاییه‌‌كان تاكو ژماره‌ 99، پاشان بۆ ژماره‌ جوانه‌‌كانیش به‌‌ كێبڕكێ و به‌هه‌مان شێواز بفرۆشرێت”.

ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ وه‌‌ك وه‌‌به‌‌رهێنه‌‌رێك ئاماده‌‌یه‌ تابلۆی ژماره‌ (١)ی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بگه‌ێنێته‌ نرخێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو.

ڕوونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ پارێزگه‌ی هه‌‌ڵه‌‌بجه‌ به‌‌م تابلۆیانه‌‌ ده‌‌توانێت بودجه‌‌یه‌‌كی به‌‌رچاوی ده‌‌ستبكه‌‌وێت و خزمه‌‌تی پڕۆژه‌ ناته‌‌واوه‌‌كانی شاره‌‌كه‌‌ی پێبكات، یاخود ته‌لاری پارێزگه‌ی پێ دروست بكات كه‌ له‌ ئێستادا له‌ بینای خه‌‌ڵوه‌‌تگه‌‌ی پیریدان.

 

Back to top button