حكومەتی عێراق بەرھەم ساڵح بەدرۆ دەخاتەوە
دەستەی گەشتوگوزاری عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە، كە باس لە هەڵگرتنی ڤیزا دەكەن لەنێوان عێراق و ئێران، ئەمەش دوای ئەوەھات میدیایی یەكیتی لەزاری وتەبێژی بەرھەم ساڵحەوە ڕایگەیاند”بەھەوڵی سەرۆككۆمار ڤیزای نێوان عێراق و ئێران ھەڵگیرا”
محەمەد ئەلرەفیعی بەرێوەبەری پەیوەندییەكان لەدەستەی گەشتوگوزاری عێراق وتی: ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن، كە ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران نەماوە ناراستن ، جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی ئەو شتانەی لەدەزگاكانی راگەیاندن باس دەكرێت تەنیا پیشبینییە و هیچ شتێكی فەرمی لەئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرنەچووە .
رەفیعی باسی لەوەش كرد، كە عێراق بەهەمان رێوشوینە كۆنەكان مامەڵە لەگەڵ ئێران دەكات ، بەوەی ٥٠ دۆلار بۆ یەك ڤیزا وەردەگیرێت لەگەڵ ١٠ دۆلاریش بۆ هەر گەشتیارێك.
ماوەی رابردوو دوای سەردانی حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق چەند دەنگۆیەك بڵاوبووەوە، كە گوایە هەردوو حكومەتی عێراقو ئێران رێككەوتوون بەهەڵگرتنی ڤیزا بۆ هاتووچۆی گەشتیاران، دواتر میدیایی یەكێتی وەك شانازی بۆ بەرھەم ساڵح لە میدیاكانی گرنگیان بەم ھەواڵە دا، لەكاتێكدا حەسەن رۆحانی و عادڵ عبدولمەھدی لەسەر ئەم بابەتە قسیانكردبوو و سەردانی حەسەن رۆحانی بۆ لای بەرھەم ساڵح تەشریفاتی بوو و ھیچ كۆبوونەوەیەكی لێنەكەوتەوە.