سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی بۆ خواكوڕك باشترین چاره‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌وه‌كاڵه‌ت به‌رێوه‌بردنی پۆسته‌كانی یه‌كێتیه‌

سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌خواكوركی راگه‌یاندووه‌، باشترین چاره‌سه‌ر له‌ ئێستادا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ یه‌كێتی به‌ری ده‌كه‌ویت، به‌ وه‌كاڵه‌ت به‌رێوه‌ببرێت تا ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی له‌ناوه‌خۆی دا ده‌گاته‌ به‌ رێكه‌وتن له‌نێوان باڵه‌كاندا پۆسته‌كان دابه‌ش ده‌كات”.

پێشتر جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له‌ لێدوانێكی میدیایی دا رایگه‌یاندبوو، كه‌ دوای كۆچی دوای مام جه‌لال یه‌كێتی به‌سه‌ر سێ باڵ دابه‌ش بووه‌، بۆیه‌ پارتی ناچاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌رسێ باڵه‌كه‌ بسازێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، كه‌ كێشه‌ناوه‌خۆیه‌كانی یه‌كێتی حزبه‌كه‌ی په‌كخستووه‌، خه‌ریه‌كه‌ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمیش په‌كده‌خات”.

باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی كه‌ پێكهاتوون له‌ باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و له‌ ئێستاشدا باڵێكی تری به‌هێز له‌ناو یه‌كێتی په‌یدا بووه‌، كه‌ پیان ده‌گوترێت باڵی كه‌ركووكی یه‌كێتی، هه‌رسێك داوای پۆست ده‌كه‌ن، وه‌ڤده‌كانی یه‌كێتی به‌شه‌رمه‌وه‌ داوایی ئه‌و هه‌موو داواكاریه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ هی پارتیش زیاتره‌، چونكه‌ هه‌موو باڵه‌كان داوایی پۆست ده‌كه‌ن”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌، له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ی كه‌ تا نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر یه‌كێتی بووه‌ستن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی تا نه‌ورۆز خۆی یه‌كڵا نه‌كرده‌وه‌، پارتی ناچاره‌ هه‌نگاو به‌ئاراسته‌ی پێ:هێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بروات”.

سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی پێی وایه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كارا بكریت و پێكبهێنرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ كارێكی باشیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كرێت به‌ پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی ناو یه‌كێتی وا مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌، رقی خه‌ڵك له‌هه‌مبه‌ر یه‌كێتی زیاتر ده‌كات، چونكه‌ ئه‌وكاته‌ ته‌نها یه‌كێتی سه‌به‌بی رێگریه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ته‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر یه‌كێته‌وه‌، ده‌بێت، بۆیه‌ واباشتره‌ پارتی هه‌نگاو به‌ ئاراسته‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت بنێت، ئه‌و پۆستانه‌ی وه‌به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌وێت، وه‌ك سه‌رۆك په‌رله‌مان، به‌كاتی بۆیان پڕ بكرێته‌وه‌، تا یه‌كێتی له‌ناوخۆیدا ده‌گاته‌ رێكه‌وتنێك.

Back to top button