بۆ پاراستنی جگه‌ر له‌م خۆراكانه‌ به‌رده‌وام به‌كار بێنه‌

خواكوڕك
جگەر دووەم گەورەترین ئەندامی لەشە، قەبارەكەی نزیكەی قەبارەی تۆپێكی پێی هەیە، ئەركی پاككردنەوەی خوێنە لە ماددە ژەهراوییەكان كەلە سیرەمدا كۆ دەبێتەوە، هاوكات جگەر یارمەتی هۆرمۆنەكان دەدات و ئاستی شەكر لە جەستە رێك دەخات، تاكە ئەندامی جەستەشە كە خۆی توانای دروست كردنەوەی خۆی هەیە، زۆرجار مرۆڤ تووشی كێشەی جگەر  دەبێت و پزیشكان 15 تەندروست ترین خۆراكیان بۆ جگەر دەستنیشان كردووە كە بریتین لەمانەی خوارەوە.
1: زەردەچەوە، یەكێكە لەو خۆراكانەی كە رێگری لە چەوری جگەر دەكات، یارمەتیدەرێكی زۆر بەهێزە و هەرچی ژەهری نێو جەستەی مرۆڤ هەیە پاكی دەكاتەوە و بەتایبەتیش بۆ پاككردنەوەی جگەر لە ژەهرەكان زۆر كارا و بەهێزە و دەتوانی لەكەمترین كاتدا ژەهری نێو جگەر بكاتە دەرەوە و جگەرتان بە تەندروستی بهێڵێتەوە.
2: سیر، ئەگەر سیر بۆ سۆسی پاستا خۆش بكەن، ئەوا لە كێشە گەورەكەی كە بۆنی سیرە ڕزگارتان دەبێ و خواردنیشی بەهۆی بوونی گۆگرد لە پێكهاتەكەیدا جگەر بە تەواوی چالاك دەكات و بەهۆی ئاوێتەكانی ئالیسین و سیلینیۆم جگەر بە تەواوی پاك دەكاتەوە.
3: چەوەندەر،  ڕەگی چەوەندەر كە بڕێكی زۆر مادەی خۆراكی تێدایە وەكو فلاڤۆنۆیدس، ئەم مادەیە دژە ژەهرێكی یەكجار بەهێزە و سوودی یەكجار زۆر بە جگەر دەگەیەنێت.
4: لیمۆ،  بڕێكی زۆر ڤیتامین Cی تێدایە و ئەو ڤیتامینە بۆ هەموو ئەندامەكانی جەستە پێویستە، چونكە مادە كیمیاییەكان لە جەستە دەكاتە دەرەوە و یارمەتی هەرس كردنی خۆراك دەدا و رێگر دەبێ لەوەی جگەر تووشی ژەهراویبوون بێت.
5: رێواس، سەوزەیەكە ئەوەندەی نێركە پیازێكە ئەگەر بە كوڵاوی بیخۆن، ئەوا بەباشترین شێوە جگەر دەپارێزێت و هەمیشە بە تەندروستی دەیهێڵێتەوە و چارەسەری سەرئێشە و سەرسوڕان دەكات.
6: تەماتە، جگەر پێویستی بە  تەندرووستیەكی باش هەیە بۆ ئەوەی خوێنی لەش پاكتر بكاتەوە، تەماتەش ماددەی كیمیایی glutathione تێدایە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی جۆرە پرۆتینێك لە جگەردا و یارمەتی چالاكبوون و تەندروستبوونی جگەر دەدات، ئەو مادەیە رۆڵا دەبینێ لە چارەسەركردنی زۆر نەخۆشی تر، وەكو كێشەكانی گورچیلە و شێرپەنجە.
7: سپێناخ، پڕە لە پێكهاتەی خۆراكی و بە سەرچاوەیەكی سەرەكی ئاسن دادەنرێ، هاوشێوەی تەماتە رێژەیەكی زۆر مادەی كیمیایی glutathione ی تێدایە، جگەلەو كارانەی پێشتر باسمان كرد، دەبێتە هۆی چالاكبوونی جگەر و پرۆسەی گۆڕینی شەكر بۆ وزە بە تەواوی چالاك دەكات.
8: گوێز، پرۆتینیكە كەglutathione. بەرهەم دەهێنێت نەك تەنیا پرۆتینێكی سوود بەخشی بۆ جگەر لێ بەرهەم دێت، بەڵكو رێژەیەكی باشی ترشی ئۆمێگا-3ی تێدایەكە گاریگەری باش و سوودی زۆر بە مێشكی مرۆڤ دەگەیەنێت، هەروەها ترشی ئەمینی یارمەتی دەدات تا بە شێوەیەكی سروشتی جگەر  پاك بكاتەوە.
9: سێو، بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی تێدایە .یارمەتی هەرسكردن دەدات، چەندان جۆر ترشی ئەمینی تێدایە كە یارمەتی كرداری هەرس كردن دەدەن و هاوكات ئەو مادە كیمیاییانەی لە ئەنجامی كارلێكەكانی نێو جەستە دروست دەبن، هەموویان لەناو دەبات، خوێن پاك دەكاتەوە و جگەر بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.
10: چای سەوز و هەنگوین، چای سەووز دژە ئۆكسیدێكی رووەكی زۆر بەهێزی تێدایە ئاوێتەیەكە كە لەگەڵ جگەر كار دەكات بۆ پاككردنەوەی خوێن لەمادەی ژەهراوی و مادەی كیمیایی، بۆ ئەوەی لە دەست تامی تفتی چای سەوزیش ڕزگارتان بێ، كەمێك هەنگوینی تێ بكەن، بەمشێوەیە بەخێرایی لە چای سەوز بێزار نابن و بەردەوام دەیخۆنەوە و ئەو سوودە گرنگانەتان پێ دەگات.
11: زەیتی زەیتون، بۆ دروست كردنی خۆراكی رۆژانە..لە لایەن خۆراك ناسانەوە وا رێنمای دەكرێین كە زەیتی زەیتون بەكار بهێنین، چونكە دەتوانێت فشاری جەستە لەسەر جگەر كەم بكاتەوە، رێگەش لە بڵاوبوونەوەی ژەهری جگەر دەگرێت.
وشه‌
Back to top button