یه‌كێتی و كۆتایی سه‌رده‌می مه‌كته‌بی سیاسی
رێكان سه‌باح
دوای رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی، جارێكی تر به‌هۆی گه‌مه زۆر و زه‌وه‌نده بێ ئه‌نجامه‌كانیان به‌خه‌ڵكی كوردستانیان گوتووهوه، كه مه‌كته‌بی سیاسی هیچ بوێریه‌كی بریاردان و رێكه‌وتنیان نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی زیاتر پێشانی خه‌ڵكی كوردستان و هێزی سیاسی ناو گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان ده‌درێت، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه خۆی به بریارده‌ری یه‌كێتی پێناسه ده‌كات و پێشان ده‌دات، جگه له كارتۆنێكی بێ ده‌سه‌ڵات و بێ بریاری ، هیچ وێنه‌یه‌كی تری بۆ نه‌كێشراوه له‌ناو یه‌كێتی دوای مه‌رگی تاڵه‌بانی”.
یه‌كێتی له‌ئێستادا له‌به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌كی قورسی حكومرانی و ته‌وژمێكی تژی له داخوازی چاكسازی خه‌ڵك دایه، نازانێت چۆن هه‌نگاو بۆ ئاینده بنێت، له‌سه‌ر په‌تی دهزوڵهی پچراو رزیوودا، شه‌ونوێژی سیاسی ده‌كات بۆ رووبه‌رووی كاروانێكی گۆڕانكاری و سه‌رده‌مێكی نوێ، كه باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی ناتوانێت له‌وه حاڵی بێت، قۆناغی دوای خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، قۆناغێكه خه‌ڵك بریار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی ده‌دات، خه‌ڵك چاودێری وردی دۆخی خۆی ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا له حزبه‌كان ده‌كات، كه به‌ئاراسته‌ی داخوازی و رازی دڵی خه‌ڵك هه‌نگاو بنێن.
پارتی كه حزبێكی مه‌ركه‌زی و پێكهاته‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری خاوه‌ن رێبازه، له داهاتووی حكومرانی دا كه‌وتۆته به‌رده‌م قۆناغێك كه ناچار و بێ چاره‌یه، له‌وه‌ی هه‌نگاو به ئاراسته‌ی به‌دامه‌زراوه‌كردنی حكومرانی، له‌ژێر رۆشنای ده‌ستوورێكی مۆدێرن كه تێیدا عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و كهرامهتپارێزی هاوڵاتی هه‌نگاو بنێت و به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌گۆڕه‌كانی خه‌ڵكی كوردسان بچه‌سپێنێت، چونكه ناتواێنت له‌وه‌ها قۆناغی نوێی سیاسی دا خۆی بێخهبهر بكات، دونیای بینینی پارتیش له هه‌نگاونان بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ گۆڕان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و روئیایه ساز بووه، كه پارتی وه‌ك دروشمی ستراتیژی له هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرد، ئه‌ویش كوردستانێكی به‌هێز، كوردستانێكی به‌هێزیش لهشیكردنهوهدا، له‌ژێر رۆشنای ده‌ستوورێكی مۆدێرن كه تێیدا هاوڵاتی و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ڕی چاكسازی و به‌دامه‌زراوه‌كردنی حكومرانی كوردستان بهینێته بوون، لێره‌وه ده‌توانێت حه‌قی كوردستانێكی به‌هێز بدات به هاوڵاتیان كه به‌ڵێنی پێدابوون”.
ئه‌وه روئیایی ئه‌ساسی پارتیه له حكومه‌تی داهاتوو، ئه‌م دونیابینینهی تازه‌یه‌ی پارتیش له‌دوای قۆناغی ” خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی” كه باڵی كێشاوه به‌سه‌ر كوردستان و هه‌موو حزبه‌كان جگه له یه‌كێتی دێت، بۆیه یه‌كێتی له‌م دۆخه نوێیه‌دا، ناتوانێت هه‌نگاو بنێت، له‌رێگای رێگریه‌كانی له پێكهێنانی حكومه‌ت، ده‌یه‌وێت قۆناغی نوێی سیاسی و حكومرانی له‌كوردستاندا، په‌كبخات و له‌و پهكخستنهدا ده‌یه‌وێت قۆناغی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر بهێلێته‌وه، خه‌یاڵی سه‌رده‌می (50 به 50) و لێخوره ده‌شته لێبخورێت، به‌ڵام ئایا ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌لای پارتی و گۆڕان و هێزه‌كانی تریش قبوڵ بێت، له‌لای خه‌ڵكی كوردستان قبوڵ ده‌بێت؟ بێگومان نه‌خێر، كه‌وایه هیچ حزبێكی سیاسیش ئاماده نیه، مه‌رگی خۆی له هاوتابووتی یه‌كێتی دا به‌خاك بسپێرێت”.
یه‌كێتی كه له‌ژێر ناوی و داواكاری ناواقیعی دا هه‌ر رۆژه و له‌سه‌ر په‌تێكی رزیوی ژهنگهلێنراودا، ده‌ست بۆ كۆمه‌ڵێك بیانووی ناجۆڕی دوور له قۆناغی نوێی سیاسی له كوردستاندا ده‌بات و شه‌ری ناوه‌خۆی خۆی و رێگری پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات، بێ خه‌به‌ره له‌وه‌ی هه‌ڵومه‌رجی بابه‌تی و داخوازیه‌كانی خه‌ڵك له چاكسازی و حكومرانیهكی عهداڵهتخوازدا، وابه‌سته‌ی هیچ حزبێك و هاوپه‌یمانی نیه له‌كوردستان به‌ڵكو دوا كارت و دوا موڵه‌تی خه‌ڵكی كوردستانه له‌گه‌رانه‌وه‌ی متمانه‌ی سیاسی دا، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه، یه‌كێتی ده‌بێت بپرسێت كهبابچیهكی ئه‌ماتۆر له له قۆناغی ئێستادا، خاوه‌نی ئه‌وه‌نده كورسیه راسته‌قینه‌ی یه‌كێتیه، كه له‌كون فه‌یه‌كونێك له‌ناو خه‌ڵكدا دورست بوو، ئه‌م جۆڕ دروست بوونه له كوێدا هاتووه و چۆن وه‌ها قوت بۆته‌وه!، چونكه ئه‌وه نیشانه‌ی روونی دوا مۆڵه‌تی خه‌ڵكه بۆ هێزه‌كانی كوردستان، كه خه‌ڵك چیتر ده‌رفه‌ت به بوونی ئه‌و پاشاگه‌ردانیه نادات، چاوه‌رێی به‌دی هێنانی ” ده‌ستوورێكی مۆدێرن و هێنانه ئاراوه‌ی حكومرانیهكی عه‌داڵه‌تخواز و به‌دامه‌زراوه‌كردنی دامه‌زراوه‌كانی كوردستانه، بۆیه كاتكوشتنی یه‌كێتی له بێ نرخ و بێ متمانه هێشنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا بۆ رێگری له پێكهێنانی حكومه‌ت ناتوانێت قۆناغه سیاسیه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی بگۆڕێت، به‌ڵكو ده ئه‌وه‌نده په‌ڵه له مه‌رگی یه‌كێتی ده‌كات”.