پارێزگاری ھەولێر كاتی كردنەوەی بەشێكی دیكەی شەقامی ١٢٠ ئاشكرا دەكات

دوای ئەوەی بەشێكی شەقامی ١٢٠ مەتری ھەولێر بەرووی ھاتووچۆی ھاوڵاتیاندا كرایەوە پارێزگاری هەولێر ڕای دەگەیەنێت، ئەگەر هەیە پێش جەژنی نەورۆز بەشێكی تری شەقامی 120ی بکرێتەوە.

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لەبارەی کردنەوەی تونێلی پیرمام و شەقامی 120 مەترییەوە  ڕایگەیاند: “هێشتا تونێلەکە کارکردنی تێدا ماوە و ئیشی تێدا دەکرێت”.

پارێزگاری هەولێر لەبارەی کاتی کردنەوەی شەقامی 120 مەتری گوتی:” ئەگەر هەیە پێش جەژنی نەورۆز بکرێتەوە، چونکە زۆربەی کارەکانی تەواو بووە و تەنیا هەندێ وردەکاری ماوە”.

Back to top button