سبەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ فراكسیۆنەكان كۆدەبێتەوە
دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوو لە پەرلەمانی كوردستان لێژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردران, وا بڕیارە سبەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆببنەوە پەرلەمانتارێكی یەكێتیش ئاشكرای دەكات كە “فراكسیۆنی یەكێتیش بەشداری دەكات”.
هاوڕێ مەلا سەتار، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، سبەی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆك، جێگر و ئەندامانی لێژنە هەمیشەییەكان بەڕێوە دەچێت.
ئاشكراشیكرد، فراكسیۆنی یەكێتیش لە رێگەی نوێنەری خۆیەوە بەشداری لەو كۆبوونەوەیەدا دەكات.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی گوتیشی: “فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمان ناكات و بایكۆتی كۆبوونەوەكان دەكات”.