توركمانەكان دژ بە بڕیاری مامەڵەی پارێزگاكانن

خواكوڕك
دوای ئەوەی بەسەركردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان, چەند ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق پرۆژەی مامەڵەی راستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێم ئاراستەی حكومەتی عێراق كرد, لەسەر ئاستی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی ئەم پرۆژەیە نارەزایێتی زۆری بەداوی خۆیدا هێنا.
لەم بارەیەوە(مونا قەهوەچی) جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی پێشكەوتووی توركمانی‌و سەرۆكی فراكسیۆنی پێشكەوتن لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە ماڵپەڕیی (خواكوڕكی)راگەیاند” ئێمە بە هەموو شێویەك دژ بەو پێشنیارەی چەند سەركردەیەكی بزووتنەوەی گۆڕانین كە داوای مامەڵەی راستەوخۆی بەغدایان كردووە لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێم, پڕۆژەكە بە پڕۆژەیەكی نا دەستووری دەزانین, چونكە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستوری عێراق رێكخراوە رێگە بەم جۆرە پێنشارانە نادات.
جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی گوتیشی” بەپێی زانیاریەكانی ئێمە بەغدا رەدی ئەو بابەتەی كردووە كە مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاكان بكات, پێش ئەوەی ئێمە ئەو پڕۆژەیە رەد بكەینەوە ئەوان رەدەیان كردۆتەوە.
مونا قەهوەچی گوتیشی” ئەم جۆرە پڕۆژەو پێشنیارانە بە رەوا نابینین بەرهەمی ئەقلی كەسێكی ناساغ و نەخۆشەو تەنها ئەوان ئەم جۆرە بیرۆكانە دەدۆزنەوە, كە دڵنیام نیشتمان پەروەرانی نێوبزووتنەوەی گۆڕانیش ئەم پڕۆژەیە رەد دەكەنەوەو پشتگیریان ناكەن, جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە بری ئەوەی لە بەغدا فشارەكان زیاد بكات بۆ سەر حكومەت بۆ ناردنی میزانیەی هەرێمی كوردستان ئەوا ئەم پڕۆژە نا نیشتیمانیانە دروست دەكات.
قەهوەچی لە كۆتایدا گوتی” بەداخەوە لە ئێستادا دوای ئەوەی پێشمەرگە تەواوی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی خستەوە ژێر كۆنتڕۆلی خۆی, بیر دەكەینەوە دوای ئەوەی موسڵ ئازاد كرایەوە چۆن بتوانین هەنگاوی گەورە تر بە ئاراستەی سەر بەخۆیی بهاوێژین, ئەوا تازە ئەوان داوای بچوككردنەوەی هەرێم دەكەن بۆیە دووبارەی دەكەینەوە بە هەموو شێوەیەك دژ بەو پڕۆژەیەین‌و ئێستا كاتیەتی لەگەڵ عێراق دانیشین, یان ئەوەتا شایستە دارایی و موچەو میزانینەی هەرێم دەنێرن یان ئیدی سەر بە خۆیی خۆمان رابگەیەنین, با گوێ‌ بەو پڕۆژە نەزۆكانەی هاوشێوەی پڕۆژەكەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق نەدەین.

Back to top button