بەدوور کەوتنەوە لەم هۆکارانە بەئاسانی دووگیان دەبیت

زۆرێک لە خانمان بەهۆی کێشە لەبوونی منداڵدانیان، ناتوانن بە ئاسانی دووگیان ببن، لەکاتێکدا هەندێک کات هاوسەرەکانیان هۆکارن بۆ ئەو کێشەیە.

پێگەی edical News Today چەند رێنماییەکی پسپۆڕانی پزیشكی بۆ خانمان و پیاوان، دەخاتە روو تاوەکو ببنە خاوەنی منداڵ.

لە رێنماییەکاندا هاتوە، بۆ خانمان و پیاوان پێویستە لە قەلەقی بەدووربن، تاوەکو بەباشی پرۆسەی پیتاندنی هێلکە ئەنجامبدرێت.

پسپۆڕان دەڵێن، کێشی زیادەی لەشی خانمان هۆکارێکی دیکەی دواخستنی خانمانە لە دووگیانبوون و دەبێت کێشیان کەمبێت، تا منداڵدانیان چالاک بێت.

دەشڵین کەمی جوڵەش بۆ هەردوو رەگەز، دەبێتە هۆی دواخستنیان لە دووگیانبوون، پێویستە هەردوولا بە بەردەوامی گرنگی بە راهێنانی وەرزشی بدەن. تاوەکو زۆرترین گەرمۆکەی لەش بسوتێت

هەروەها دوورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان و خواردنەوەی مادە کحولییەکان چونکە هۆڕمۆنی جەستە تێکدەدات و پرۆسەی پیتاندنی هێلکە دوادەخات.

 

Back to top button