خواردنی توێكڵی پرته‌قاڵ له‌م نه‌خۆشییانه دوورتان ده‌خاته‌وه
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه توێكڵی پرته‌قاڵ سوودی گرنگی بۆ چاره‌سه‌ری به‌شێك له نه‌خۆشییه‌كان هه‌یه، جگه‌له‌وه‌ی دژی كۆلیسترۆله، هاوكات مرۆڤ ده‌پارێزێ له تووشبوون به شێرپه‌نجه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژی ماده كیمیاییه‌كان و كۆبوونه‌وه‌یانه بۆ دروستكردنی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی، جگه‌له‌وه‌ش بۆ گه‌ده زۆر به‌سووده چونكه هه‌رسكردن خێرا ده‌كات و گه‌ده پاك ده‌كاته‌وه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه جگه‌له‌و سوودانه‌ی سه‌ره‌وه، توێكڵی پرته‌قاڵ یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزیشه بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان و گرنگییه‌كی گه‌وره‌شی هه‌یه بۆ پێستی مرۆڤ، كه وا ده‌كات هه‌میشه به گه‌نجی و به پاكی پێست بمێنێته‌وه.
بۆیه توێژه‌ران رێنماییمان ده‌كه‌ن كه توێكڵی پرته‌قاڵ له‌گه‌ڵ سهڵاته و به‌شێوازی جیا جیا به‌كاربهێنین و بیخۆن، تا بێبه‌ش نه‌بین له سووده گرنگه‌كانی.