به‌رپرسێكی ئه‌مریكی هۆشداریی ده‌دات به وڵاتانی ئه‌وڕوپیی سه‌باره‌ت به هێرشی ئێران
به‌رپرسێكی حكومه‌تی ئه‌مریكا هۆشداریی ده‌دات به به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وڕوپیی كه ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستیی ئێران له‌ناو خاكی ئه‌واندا هه‌یه و پێویسته هه‌ڵوێستی كاراتریان هه‌بێت بۆ پێشگیریی له كرده‌وه‌كانی ئێران.
نێیسن سێڵز رێكخه‌ری كاروباری به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژی تیرۆریزم سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه بۆ مه‌به‌ستی باسكرا‌و سه‌ردانی له‌نده‌نی كردووه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گراف باسی ئه‌م بابه‌ته‌ی كردووه.
سێڵز له‌مباره‌یه‌وه به روونی وتی: حكومه‌تی ئێران له ساڵانی رابردوودا چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی له ئه‌وڕوپا ئه‌نجامداوه و هه‌مدیسان ده‌توانێ ئه‌مه دووباره بكاته‌وه.
ئه‌م به‌رپرسه ئه‌مریكییه جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ باجێكی به‌دواوه نه‌بێت بۆ رێبه‌ر و به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته، ئه‌وان درێژه ده‌ده‌ن به كرده‌وه‌كانی خۆیان، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ئێمه ناچارین باجێكی قورسیان بۆ دیاریی بكه‌ین تا پێشگیریی له كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی ئه‌وان بكه‌ین له داهاتوودا.
ئه‌م به‌رپرسه ئه‌مریكییه ئاماژه‌ی كرد به ده‌یه‌ی 90ـی سه‌ده‌ی بیستم كه تیایدا باڵیۆزكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دوای كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی له ئه‌وڕوپا ده‌ركران و وتیشی: ئه‌و رووداوه ده‌توانێ ببێته مایه‌ی هۆشداریی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هاوشێوه له‌مڕۆدا.
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا