كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بارینی به‌فر و بارنبارین سه‌رجه‌م هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ .. سبه‌ی دوو شه‌ممه

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت و باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیشدا بەفر دەبارێت.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشەممە ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران و باران لە ناوچە شاخاوییەکان ھەیە.

Back to top button