تاریق ره‌مه‌زان: من رامنه‌كرد له‌زیندان به‌ئه‌مری به‌ڕێز مام جه‌لال ئازاد كرام
خواكورك بۆ یه‌كه‌مجار چاوپێكه‌وتنێكی تاریق ڕه‌مه‌زان فڕۆكه‌وانه عێراقیی بڵاوده‌كاته‌وه كه ساڵی 1988 له‌كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌شدار بوو، ئه‌م فڕۆكه‌وانه كه ناوی تاریق ئیبراهیم ره‌مه‌زان به‌كر ئه‌لعه‌زاوییه، له‌كۆتایی 2007دا به‌فه‌رمانی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی له‌به‌ندیخانه‌ی ئاسایشی سلێمانی ئازاد كرا‌و ئێستا له‌ئه‌وروپا ژیان به‌سه‌رده‌بات.
ناوبراو رۆژی 3ی شوباتی 2005 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا كردووه، ده‌ستگیر كرا.
ماڵپه‌رێكی سویدی به ڤیدیۆ بڵاوی كردۆته‌وه گابار چییان‌و وێنه‌گری ناسراو‌و رۆژنامه‌نووسی ئینگلیزی گرای ترۆته‌ر سه‌ردانی تاریق ره‌مه‌زانیان كردووه‌و گفتوگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه، كه تیایدا سه‌باره‌ت به‌ناسنامه‌و ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌دوێ‌و باس له‌فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی عێراق له‌كاتی بۆردومانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی قه‌تڵ‌و عامكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و رۆڵی خۆی له‌و روداوه‌دا ده‌کات. پاشان به‌سه‌رهاتی چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردن‌و مامه‌ڵه کردنی له‌به‌ندیخانه‌ی ئاسایش‌دا ده‌گێڕێته‌وه.
له‌دیمه‌نێكی ڤیدیۆییدا له‌سه‌رماڵپه‌ره سویدیه‌كه بڵاوبۆته‌وه eurokurd تاریق ره‌مه‌زان بۆ ماوه‌ی كه‌متر له‌چركه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت‌و به‌كوردییه‌كی ، گاباری رۆژنامه‌نووس به(جه‌بار) ناوده‌بات‌و ده‌ڵێت به‌ڵێ كاك جه‌بار چ پرسیارێكتان هه‌یه من حازرم، سوپاستان ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ركه دوو وێنه‌ی ناوبراویشی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا خه‌ریكی نامه‌نوسینه به‌سێ زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی.
ئه‌مه ده‌قی ئه‌و نامه‌یه‌یه وه‌ك خۆی بڵاویده‌كه‌ینه‌وه كه تاریق ره‌مه‌زانی فڕۆكه‌وان به‌كوردییه‌كی شێواو نوسیویه‌تی‌و ئاراسته‌ی گابار چییانی كردووه:
به‌ڕێز كاك جه‌بار
سڵاوتان لێبێت
زۆر سوپاس ده‌كه‌م بۆ تۆش‌و هه‌موو مافی مرۆڤ له‌هه‌موو جیهان له‌كوردستان به‌تایبه‌ت.
یه‌كه‌م شت ـ من نه‌گیرام به‌ڵام من رفێندرام.
دوهه‌م شت ـ راسته من ده‌ستم له كیمیابارانكرنی حه‌له‌بجه‌دا هه‌بوو، ، به‌ڵام من ئیعتیرافم كردبوو له سلێمانی.
سیهه‌م شت ـ من رانه‌كردم له‌زیندان له28/10/2007 ئازاد كرام به‌ئه‌مری به‌ڕێز مام جه‌لال.
تاریق ئیبراهیم ره‌مه‌زان
8/4/2009