نه‌وشێروان مسته‌فا بۆ مام جه‌لال: تۆ گوتت ئای بۆ چه‌ند ههڵبجهیهكی تر
دوای ئه‌وه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جیا ده‌بیته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست ده‌كات، جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی، باس له‌رووداوه‌كانی شاری هه‌ڵبجه ده‌كات، ده‌لێت” نه‌وشێروان مسته‌فا بێ گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی حزب هێزێكی پاسداری هێنا بۆ لێدان له بیرهنهوتیهكانی كه‌ركووك”.
له‌به‌رامبه‌ر دا نه‌وشێروان مسته‌فا وه‌ڵامی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه، رایدهگهێنێت، پاش رووداوه مه‌رگه‌ساته‌كه‌ی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید، هاته لام و گوتی ئای بۆ چه‌ند ههڵبجهیهكی تر”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، دوای رزگار كردنی تاریق ره‌مه‌زان فرۆكه‌وانی كیمیابارانی هه‌ڵبجه، تاریق ره‌مه‌زان، رایگه‌یاند كه ئه‌و له زینداندا رای نه‌كردووه، به‌ڵكو له‌لایان جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه رزگار كراوه”.
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ی رزگار كردنی تاریف ره‌مه‌زان، ده‌پرسن بۆچی یه‌كێتی رزگاری كرد، له‌كاتێكدا ئه‌م فرۆكه‌وانه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له كیمیاباران كردنی شاری هه‌ڵبجه؟ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی لهرزگاری كردنی ئه‌م ڤرۆكهوانه، له‌سه‌رووی قوربانیانی شاری هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید بووه؟ له‌لای یه‌كێتی، هه‌روه‌ها ده‌پرسن ئایا یه‌كێتی به رزگار كردنی تاریق ره‌مه‌زان، ویستی چ شتێك حه‌شار بدات، ئایا رزگار كردنی تاریق ره‌مه‌زان، له‌ناو بردنی دۆسیه‌ی تێوه‌گلاوی یه‌كێتیه به كیمیاباران كردنی شاری هه‌ڵبجه؟ ئه‌گه‌ر وا نیه بۆچی به‌بێ روونكردنه‌وه، ئه‌م ڤرۆكهوانه رزگار كرا؟