یه‌كێتی ته‌نها ئه‌ركجێبه‌جێ ده‌كات نه‌ك داواكاری هه‌بێت

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ دانووستاندنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی، ده‌لێت، یه‌كێتی له‌دوو رێكه‌وتندا شه‌ش داواكاری هه‌بوو، له‌ هه‌ردوو رێكه‌وتنه‌كه‌دا، داواكاریه‌كان به‌شێوه‌ی دانووستاندن، گه‌یشته‌ خاڵی ” كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی له‌ 18ی مانگ” دوای ئه‌وه‌ش گه‌یشته‌ رێكه‌وتن پارتی و یه‌كێتی له‌ به‌رده‌م هه‌موو دونیا واژوو له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه‌ كرا، به‌ڵام له‌هه‌ردوو رێكه‌وتنه‌كه‌ یه‌كێتی بێ هیچ بیانووێك پابه‌ندبوونی خۆی به‌رێكه‌وتنه‌كان، پێشان نه‌دا و جارێكی تر پشتی له‌ رێكه‌وتنه‌كان كرد”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌، یه‌كێتی هیچ دونیابینینێكی سیاسی نیه‌ و هه‌ر جاره‌و بیانوو به‌شتێك ده‌گرێت كاتێك چاره‌سه‌ری بابه‌ته‌كه‌ ده‌كرێت بیانوو به‌شتێكی تر ده‌گرێت، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات زیاتر ئه‌ركجێبه‌جێكردنه‌ كه‌ دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌ته‌، نه‌ك داواكاری چونكه‌ یه‌كێتی به‌هه‌نگاوه‌كانی هه‌موو خه‌ڵێكێكی له‌وه‌دا تێگه‌یاندووه‌ ئه‌و حزبێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن بریار نیه‌، هه‌ر جاره‌و بیانوو به‌شتێك ده‌گریت”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ یه‌كێتی داواكاری ده‌وڵه‌تێكی ئیقلیمی بۆ رێگری له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت، جێبه‌جێ ده‌كات، چونكه‌ یه‌كێتی له‌ دانووستاندنه‌كاندا، هه‌ر رۆژه‌و بیانوو به‌شتێك ده‌گرێت، بۆ رۆژی دواتر لێی په‌شیمان ده‌بێـته‌وه‌، پێشتر بیانووی به‌ پۆستی وه‌زیرێك له‌ به‌غدا و پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك گرتبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ری رێكه‌وتن، جارێكی تر بیانوویان به‌ سێ خاڵی تر گرت، به‌مه‌ش نیازی یه‌كێتی بۆ رێگری له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت پێشان ده‌دات”.

چاودێرانی سیاسی ده‌پرسن، ئایا قازانجی یه‌كێتی له‌ رێگریه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت چیه‌؟ ئایا یه‌كێتی له‌و هه‌موو داواكاریانه‌دا مه‌به‌ستی چیه‌، له‌كاتێكدا هه‌موو رۆژ له‌ داواكاری رۆژی پیشتری په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ و كۆمه‌ڵك داواكاری تر ده‌خاته‌ روو، ئایا مه‌به‌ستی یه‌كێتی و قازانجی یه‌كێتی له‌وه‌دا چیه‌ ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركێك نه‌بێت كه‌ له‌لایان ده‌وڵه‌تێكی ئیقلیمی پێی سپێردرابێت؟

Back to top button