مەلا بەختیار رەخنە لە بەرھەم ساڵح دەگرێت

لە پێشەکی سیمینارێکیدا کە لە شاری ھەڵەبجە لەلایەن زانکۆی ھەڵەبجەوە بۆ سازکرا بوو بە توندی ڕەخنەی لە بەرھەم ساڵح گرت بەھۆی ئەوەی کە بەشداری لە یادی ھەڵەبجە نەکردووە”.
 
مەلا بەختیار وتی پێم سەیرە له‌ سێ سەرۆکایەتی کۆمارو حکومەت و پارلەنی عێراق کەسیان ئامادە نەبوون لەم یادەدا، گەر ئەو کەسانە راستگۆو دڵسۆزی ھەڵەبجە بایەن دەبوو لەگەڵ خەمەکانی ئێوە بوونایە”.
 
جێی وەبیر ھێنانەوەیە بەرھەم ساڵح ماوەیەک پێش ئێستا لە میانەی سەردانێکیدا بۆ ھەڵەبجە ھەرێمی کوردستانی بە باشوری عێراق ناوبردو ئەوەش نیگەرانی دانیشتوانی شارەکەی لێکەوتەوە”.
Back to top button