سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار نازانێت ھەڵەبجە پارێزگایە

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی كیمیابارانی هەڵەبجە بڵاویان كردووەتەوە دەركەوتووە كە ئەو ستافەی سەرۆكایەتی كۆمار نازانن چەند ساڵە هەڵەبجە پارێزگایە و حکومەتی عێراقیش دانی پێداناوە.

لە نامەیەکدا زافر ئەلعانی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار کە ئاڕاستەی ھەڤاڵ ئەبوبەکری پارێزگاری سلێمانی کردووە پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی دکتۆر ھەڤاڵ کردوە بە بۆنەی تێپەڕبوونی ۳۱ ساڵ بەسەر تاوانی کیمیاوی بارانکردنی ھەڵەبجە، ئەوە لە کاتێکدایە ھەڵەبجە ئێستا پارێزگایەو پارێزگاری شارەکەش مامۆستا ئازاد تۆفیقە.

ئەو نووسراوەی دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان کاردانەوەی لێکەوتەوە و لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە نەزانی ئەو ستافە دانراوە كە لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئێستە لەگەڵ بەرهەم ساڵح كار دەكەن.

Back to top button