بۆ دابەزاندنی کێشت، گێزەر هەڵبژێرە

ئەگەر دەتەوێت کێشت دابەزێنیت و سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکەیت، باشترە گێزەر بکەیت بە هاوڕێی ژیانت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی “yawmiyati” گێزەر دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان، کە یاریدەی زوو تێربوونی گەدە دەدات و هەستی برسێتی کەمدەکاتەوە، لەهەمانکاتدا رێژەی کالۆری زۆر کەمە و هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێشت.

دەتوانیت گێزەر بکەیت بە شەربەت و لە نێوانی ژەمەکان بیخۆیتەوە، کە جگەلەوەی کێشت دادەبەزێنێت، لە هەمانکاتدا لە نەخۆشیەکانی شەکرە و دڵ دەتپارێزێت، چونکە رێژەی شەکری خوێن هاوسەنگ دەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر ئاو، لەش لە ژەهراوی بوون و چەوری خاوێندەکاتەوە.

Back to top button