سووده‌كانی مۆز بۆ پێستی ده‌موچاو

مۆز پێكهاتووه‌ له‌ پۆتاسیۆم و ڤیتامین (C,B1,B2,B6,D), كاربۆهیدرات، چه‌وری و پڕۆتین و كالیسیۆم و چه‌ندان ماده‌ى ترى سوود به‌خشى تێدایه‌.

سووده‌كانی مۆز به‌ شێوه‌كی گشتی بۆ جه‌سته‌:

– ھێزو توانا به‌ له‌ش ده‌به‌خشێت.

– بۆ خه‌مۆكی و دوودڵی و پشوودان به‌ جه‌سته‌ باشه‌.

–  له‌ ئاره‌ق كردنه‌وه‌ ده‌تپارێزێ.

–  بۆ چاره‌سه‌ری كه‌م خوێنی باشه‌، چونكه‌ ئاسنی تێدایه‌.

– فشاری خوێنی به‌رز داده‌به‌زێنێ.

– ناھێڵێت ھه‌ست به‌ تینوێتی بكه‌ی، چونكه‌ ڕیشاڵی تێدایه‌.

– بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ھه‌رس كردن.

– ڕێگری له‌ برینی گه‌ده‌ و ترشه‌ڵۆك.

– كه‌م كردنه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خش له‌ له‌شدا.

– بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.

– هێزی به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات بۆ به‌رگری كردن له‌ نه‌خۆشیه‌كان.

– به‌ھێز كردنی ئیسكی له‌ش.

– بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش چونكه‌ چه‌وری ده‌توێنێته‌وه‌.

– دڵ تێكه‌ڵهاتن ناھێڵێت له‌ به‌یانیاندا به‌تایبه‌تی له‌ ژنانی دووگیاندا.

–  قژ جوان و به‌ھێز و نه‌رم ده‌كات.

–  پله‌ی گه‌رمی له‌ش داده‌به‌زێنێ.

– مێشك به‌ھێز ده‌كات.

– بۆ له‌جێ چوونی ماسولكه‌كان به‌سوده‌.

– ئاره‌زووی سێكسی زیاد ده‌كات.

– خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو ده‌بات وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌.

سووده‌كانی مۆز بۆ پێستی ده‌موچاو:

–  بۆ نه‌ھێشتنی زیپكه‌ و په‌ڵه‌ ، چونكه‌ زینكی تێدایه‌.

– بۆ شێدار كردنی پێست و پارێزگاری له‌ وشكبوونه‌وه‌ی به‌ھۆی بوونی پۆتاسیۆم تیایدا.

– یارمه‌تی دروست بوونی كۆلاجین ده‌دات، چونكه‌ ڤیتامین C تێدایه‌.

– شوێنی جێگه‌ زیبكه‌ی كۆن ناھێڵێت.

– پێست ده‌پارێزێت له‌ تیشكی سه‌رو بنه‌وشه‌یی.

– بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی پێست وه‌ك سه‌ده‌فیه‌ و ئه‌كزیما.

– له‌ زۆر كرێم و به‌رھه‌مه‌ جوانكاریكانی پێست به‌كاردێت.

– بۆ نه‌ھێشتنی ھه‌ستیاری پێست كه‌ به‌ ھۆی ھه‌ندێ حه‌شه‌رات دروست ده‌بێت.

– بۆ نه‌ھێشتنی چرچ و لۆچی پێست و خه‌تی پیر بوون و توند كردنه‌وه‌ی پێست.

– بۆ سپی كردنه‌وه‌ و ڕوون بوونه‌وه‌ و په‌ڵه‌ی تۆخی پێست.

– ڕه‌نگی پێست یه‌كده‌خات.

گرنگترین ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه‌ به‌كاردێت بۆ جوان كردنی پێست:

– تازه‌ كردنه‌وه‌ی خانه‌كانی پێست:  كه‌وچكێكی گه‌وره‌ی چێشت ھه‌نگوین له‌گه‌ڵ نیو مۆز تێكه‌ڵ كه‌ بیده‌ له‌ ده‌موچاو.

– شێدار كردنی پێست: مۆز یان سێو یان ئه‌ڤۆكادۆ یان ھه‌ر میوه‌یه‌كی تر بیده‌ی له‌ ده‌موچاو بۆ شێدار كردنی پێست به‌سووده‌.

 

Back to top button