نیشانەکانی کزبوونی چاو

کزبوونی چاو پرۆسەیەکی درێژخایەنە و زۆر کەس هەست بە نیشانەکانی ناکەن بە ئاسانی، بەڵام لە کاتی چارەسەرنەکردنی ئەم حاڵەتە تەندروستییە، پرۆسەی کزبوونەکە بە تێپەڕبوونی کات زیانی زیاتر دەگەیەنێت بە بینین و ڕەنگە ببێتە هۆی دەرکەوتنی نەخۆشیی تری چاو.

ماڵپەڕی “YourSignsExplained” ئاماژەی بە ژمارەیەک نیشانەی کزبوونی چاو کردووە، کە لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕی چاوەوە خراونەتەڕوو و واباشە بەزووترین کات چارەسەربکرێت، بۆ ئەوەی تەندروستی چاو و بینین خراپتر نەبێت، لەوانە:

-هەستکردن بە گۆڕانگاری لە بینیندا (بۆ نموونە بەئەستەم بینینی دیمەنەکانی سەر شاشەی تەلەفیزیۆن).

-دروستبوونی سەرئێشەی ناوبەناوی نوێ.

-تەڵخبوونی بینین (ئەو شتانەی کەپێشتر ڕوون دەبینران، ئێستا تەڵخن).

-تێکچوون (تەڵخی) یان قورسی بینین، لەکاتی گۆڕانکاری لە ڕووناکیدا بەتایبەت لە کەمبوونەوەی ڕووناکیدا.

-هەوکردن و ئاوکردنی چاوەکان بەبەردەوامی.

واباشە هەرکاتێک هەست بەم نیشانانە کرا، سەردانی پزیشکی چاو بکرێت، لەزۆر حاڵەتدا دەتوانرێت پرۆسەی کزبوونی چاو بەتەواوی چارەسەربکرێت ئەگەر زوو پێیبزانرێت.

 

Back to top button