فەرەنسا ئەستێرەیەکی لەدەستدا

ئانتۆنی مارسیال، هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتد بەشداری لە کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی فەرەنسا ناکات، کە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجامیدەدات.

مارسیال بەهۆی ئەو پێکانەی کە تووشی بووە ناتوانێت بەشداربێت و دیدێ دیشامپ، یەکێک لە هێرشبەرە بەتواناکان لەدەستدەدات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت رایگەیاندووە، مارسیلا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر ولڤەرهامتۆن لە جامی ئینگلتەرا لە ئەژنۆیدا تووشی بووە، ناتوانێت لەگەڵ فەرەنسا راهێنان بکات.

هەڵبژاردەی فەرەنسا رۆژی 22ـی ئەم مانگە بەرامبەر مولدۆڤا یارییدەکات و رۆژی 25ـی مانگیش رووبەڕووی ئایسلەندا دەبێتەوە لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی هەشتەمدا، لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020.

Back to top button