پرۆژە مەترسیدارەكەی گۆڕان و پەكەكە بۆ سلێمانی و شنگال ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك

راگه‌یاندنی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی له‌ 1ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ په‌رده‌ی له‌سه‌ر زۆر نهێنی و لایه‌نی شاراوه‌ی ناكۆكیه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی و جوڵه‌كانی گۆڕان و په‌كه‌كه‌ له‌ سلێمانی هه‌ڵماڵی.

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ئایدۆلۆژیه‌كی ده‌ره‌كی، وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی پارتی باسی ده‌كه‌ن، له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان دوورخرایه‌وه‌، ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌ی پارتی، گۆڕانكاریه‌كی ته‌واو له‌ به‌رنامه‌ و ستراتیژی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ روویدا.

 

دوو دانووستانه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان

سه‌رچاوه‌كانی زانیاری باس له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌مانگی 3ی ئه‌مساڵ، له‌نێوان قادری حاجی عه‌لی به‌ نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌ و جه‌میل بایك سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ئێستای په‌كه‌كه‌.

دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی له‌ نێوان ئه‌م دوو نه‌یاره‌ی پارتی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان تاوتوێ كراوه، یه‌كێكیان پێشنیاری جه‌میل بایكه‌ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ له‌ نێوان ئه‌وان یه‌كێتی، تاوه‌كو بتوانن به‌ره‌یه‌كی فراوان دژی پارتی له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنن

دووه‌میان پرۆژه‌كه‌ی گۆڕانه‌، كه‌ داوای كردووه‌ په‌كه‌كه‌ پشگیری له‌ پرۆژه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی راسته‌وخۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش پشگیری له‌ كانتۆنی شه‌نگال ده‌كه‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌ش كرد دوای رێكه‌وتی گۆڕان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌، پاشان له‌ده‌باشان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی و دوو قۆڵی له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌نجامدراوه‌، گۆڕان به‌ته‌واوی پرۆژه‌كه‌ی بۆ یه‌كێتی روونكردۆته‌وه‌ و یه‌كێتیش به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پرۆژه‌كه‌ی فراوانتر كردووه‌.

 

بژارده‌ی یه‌كێتی و په‌یوه‌ند‌یه‌ ئابوریه‌كان

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ ماوه‌ی دوو مانگی سه‌ره‌تای دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌ له‌نێوان بڕیاردان و نه‌دانی ئه‌و پرسه بێ بڕیاربوو‌، به‌تایبه‌ت كه‌ هێشتا له‌گه‌ڵ گۆڕان رێكه‌وتنی سیاسی واژۆ نه‌كردبوو.

پاشان یه‌كێتی هه‌رسێ پرسی، دۆسیه‌ی مامه‌ڵه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك و پرسی مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆی شاره‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد و پۆسته‌كانی سلێمانی، له‌گه‌ڵ گۆڕان تاوتوێ ده‌كات و پاشان ده‌گاته‌ رێكه‌وتنی سیاسی و له‌سه‌ر وورده‌كاری ئه‌م پرسه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ده‌گاته‌ ئه‌نجام.

ته‌نها بڕگه‌یه‌ك كه‌ یه‌كێتی بۆ ئه‌و پرسه‌ زیادی ده‌كاته‌ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی لایه‌نێكی عێراقیه‌ وه‌كو پاڵپشت بۆ پرۆژه‌كه‌یان، ئه‌و لایه‌نه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌لێدوانی ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عێراقی له‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسای سه‌ر به‌مالكی ده‌ركه‌وت، كاتێك بۆ میدیایه‌كی نزیك له‌ یه‌كێتی گوتبووی، “یه‌كێتی و گۆڕان پێشنیاریان كردووه‌ تاوه‌كو ناوه‌ند به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێم بكات و ئێمه‌ش به‌ گه‌رمی پێشوازی لێده‌كه‌ین”.

 

بڕیاری كۆتایی لای هێزه‌ ئیقلیمیه‌كانه‌

ئارام شێخ محه‌مه‌د رۆژی 12/11/2016 له‌نێو مامۆستایانی خۆپیشانده‌ر به‌ئاماده‌بوونی چه‌ند ئه‌ندام په‌ر‌له‌مانێكی گۆڕان و یه‌كێتی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گرێدا و رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌وان پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌كردنی راسته‌وخۆی به‌غدا له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێم.

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌دوای كۆتایی هاتن و رێكه‌وتنه‌كان له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی كانتۆنی شه‌نگال بۆ په‌كه‌كه‌، كه‌ ئه‌میش خۆی له‌خۆیدا دابڕاندنی شه‌نگاله‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ته‌واوی به‌سه‌ر دوو به‌شی یه‌كسان دابه‌ش بوو.

دابه‌شبوونی یه‌كێتی گه‌وره‌ترین كه‌رتبوونی له‌نێو هێزه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌ كوردیه‌كانی دیكه‌ی پارچه‌كانی كوردستان كرد و بەشێوەیەك كە كاریگەری راستەخۆی لەسەر (په‌كه‌كه‌ و باڵه‌كانی، و حدكا و حدك) هه‌روه‌ها ناكۆكی نێوان ئیتڵاعاتی ئێرانی و سوپای پاسداران لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌م دابه‌شبوونه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ خۆیدا خه‌ونی ریكه‌وتنه‌كه‌ی گۆڕان و په‌كه‌كه‌ی به‌ره‌و لێواری له‌ناوبرد برد.

دوای به‌رواری 1 حوزه‌یران، ناوچه‌ی نفوزی یه‌كێتی به‌ته‌واوی پارسه‌نگی هێزی گۆڕی له‌نێوان ئایدۆلۆژیای جوداخواز (گۆڕان و باڵی ده‌سترۆیشتوو) هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی و یه‌ك پارچه‌یی هه‌رێم،

ئه‌م به‌رامبه‌ربوونه‌ی هێزه،‌ تا لێواری شه‌ڕی ناوه‌خۆی نێوانیان مه‌ترسی دروست كرد، كه‌ بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانێكی زۆری ئیقلیمی به‌تایبه‌ت له‌ لایه‌نی ئێرانی لێكه‌وته‌وه‌، كه‌ دواجار به‌ كۆتایی هێنان به‌خه‌ونی جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له‌ هه‌رێمی كودستان و ئاوابوونی خه‌ونی گۆڕان كۆتایی هات.

Back to top button