بەڤیدیۆ.. گرتەیەکی ڤیدیۆیی نێو کۆنسێرتەکەی ئینسا لە ھۆتێل ڕۆتانای ھەولێر بڵاو بووەوە.. ئینسا چۆن دەرکەوتووە و چی دەکا.؟

ئینسا خانمە گۆرانیبێژی ئەلبانی، کۆنسێرتێکی لە (ھەولێر)ی پایتەختی ھەرێمی کوردستان ساز کرد و گرتەیەکی ڤیدیۆیی نێو کۆنسێرتەکەشی بڵاو کرایەوە.

شەوی ڕابردوو  ئینسا کۆنسێرتێکی لە ھۆتێل (ڕۆتانا)ی ھەولێر ساز کرد، گرتەیەکی ڤیدیۆیی نێو کۆنسێرتەکەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، وەك لە ڤیدیۆکەشدا دیارە، ئینسا جلی کوردی لەبەردایە و ئاڵای کوردستانی بەدەستەوەیە.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە ھەرێمی کوردستان خاوەن ھەوادارێکی زۆرە، پێشتریش خۆی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوە دابوو، کە بەشێکی بەرچاوی ھەوادارەکانی کوردن.

ئینسا ھاجیا لە 19/10/1995 لە پارێزگای (تیرانا)ی پایتەختی ئەلبانیا لەدایک بووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپە، کلیپەکانیشی بینەرێکی زۆریان ھەیە.

Back to top button