کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان راگه‌یێندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر و سلێمانی ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە، لە دھۆک و کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێ شەممە ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و دھۆک ھەیە.

Back to top button