ھوڵەندا… كردەیەكی تەقەكردن ژمارەیك قوربانی لێكەوتەوە
له رووداوێكی ته‌قه‌كردن، له شاری ئوتریختی هۆڵه‌ندا، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی برینداربوون.
پۆلیسی شاری ئوتریخت له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه له نزیك وێستگه‌ی ترامی شاره‌كه بووه و كه‌سێك ته‌قه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی برینداربوونه.
پۆلس روونیشیكردووه‌ته‌وه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه سه‌رنشینانی ناو ترامهكهی كردووه‌ته ئامانج و ته‌قه‌ی لێكردوون، تا ئێستاش ناسنامه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
هێشتا هیچ ورده‌كارییه‌ك له باره‌ی سرووشتی رووداوه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ كوژراوێكیش تۆمار نه‌كراوه.