ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێكی پارتی به‌تووندی دژی لێدوانی په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ ده‌دات له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
پاش رێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌ی پاره‌كه ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت، كه مانگانه به‌غدا 522 ملیار دینار بۆ مووچه ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان”.
ئیخلاس سه‌باح دلێمی ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری عێراقی له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردسان له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه”مووچەی هەرسێ مانگی ئەمساڵ خەرج دەكرێت كێشەی نییە، گوتی: “بەغدا مانگانە 522 ملیار دینار بۆ مووچە دەنێرێت، بۆیە مووچەی ئەو سێ مانگەی ئەم ساڵیش خەرج دەكرێـت و كێشەی نییە”.
ئیخلاس سه‌باح دلێمی كه ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقه، له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه”فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی تەواوی خۆیان بێ پاشەكەوت وەردەگرن، فەرمانی خەرجكردنی پارەش لە وەزارەتی دارایی عێراق دەرچووە، مانگانە پارەكە دەنێردرێت و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانیش بەپێی بەرنامەی خۆی مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكات، جەختیشی كردەوە، بەهۆی دواكەوتنی جێبەجێكردنی بودجە ناردنی پارە دواكەوت، گوتیشی: “ئێستا مانگانە پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت و هیچ كێشەیە لە ئارادانییە”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له عێراق لێدوان ده‌ده‌ن، كه گوایه مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی مووچه هه‌یه، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و لێدوانانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنێته‌وه، كه ئه‌و لایانانه زۆر ناره‌حه‌ت و بێزارن له‌ناردنی مووچه فه‌رمانبه‌رانی بۆ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه نایانه‌وێت خه‌ڵكی كوردستان له ئاسووده‌ی دا بژیت، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌ڵك له‌ناو دڵراوكێدا بژیت”.