ھەولێر… پۆلیس و ئاسایش باندێكی دزینی ئۆتۆمبیل دەستگیر دەكات

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیرکردنی باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 18/3/2019، پۆلیسی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، “دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی چەند تاوانێکی ڕێگریکردن و دزینی چەند بارهەڵگرێک لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – هۆبەی لێکۆڵینەوە لە دزینی ئۆتۆمبێل، توانیان تاوانبارەکان بدۆزنەوە کە پێکهاتبوون لە 4 تاوانبار”.

ڕوونیشکراوەتەوە، پۆلیس سێ تاوانباریان دەستگیر کرد و تاوانبارێکیش لەلایەن لە ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کرا.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەشی بەوەکردووە، لەئایندەیەکی نزیکدا وردەکاری زیاتر لەسەر ئەم باندە دەخەنە ڕوو.

 

Back to top button