سبەی حكومەت كێشەی رێگای سماقوڵی چارەسەردەكات
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی كۆیه ئاشكرای كرد له داهاتوویەكی نزیكدا ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاتوچۆ له ڕێگای به‌نداوی سماقولی ده‌كه‌ن و قایمقامی شاری كۆیه‌ش ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر بودجه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ڕێگاكه ده‌دات.
زاهیر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی كۆیه ڕایگه‌یاند دوای دروستكردنی به‌نداوی سماقولی و به‌هۆی سه‌رئاوكه‌وتنی ئاوه‌كه به رێگاكه له كاتی باران باریندا گرفتی هاتوچۆ بۆ شوفێرانی ڕێگاكه دروست ده‌بوو.
گوتیشی دوای چه‌ندین جار داواكاریمان و دوای نووسراوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆیه، خۆشبه‌ختانه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر بڕیاری جێبه‌جێكردنی داواكه‌ی دا كه بریتیه له دروستكردنی پردێك له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی ڕێگه‌ی به‌نداوه‌كه كه ئاوی به‌سه‌ردا دێت.
زاهیر محه‌مه‌د باسی له‌وه‌ش كرد كه كاره‌كه له سبه‌ی 19/3/2019وە ده‌ستپێده‌كات و بڕیاره له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا ته‌واو بكرێت، بۆیه داوا له شوفێران ده‌كه‌ن له ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا هاوكاریان بن و ئه‌و ڕێگه‌یه به‌كار نه‌هێنن.
لای خۆیه‌وه تاریق حه‌یده‌ری قایمقامی كۆیه ڕایگه‌یاند بودجه‌ی دروستكردنی ئه‌و پرده له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین كراوه و هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی گوایه كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت و لایه‌نێك دابینی كردووه، ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.