بڕیاره‌ سبه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌ سلێمانی كۆببنه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و شاندی دانوستانكاری خۆی گۆڕی، وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی هه‌ردوو شاندی پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌.

له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایگه‌یاند، سبه‌ی شاندی پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌.

له‌ 5ی شوبات/ فێبرایه‌ر و 4ی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵدا پارتی و یه‌كێتی دوو رێككه‌وتنیان واژوو كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و دوو رێككه‌وتنه‌ نه‌بوونه‌ته‌ هۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.

پارتی و یه‌كێتی له‌ گفتوگۆكانیان به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌ باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.

كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ پارتی و یه‌كێتی شاندی دانووستانكاری خۆیان بۆ دانووستان گۆڕیوه‌.

Back to top button