مەلا بەختیار: وەڵامی گۆڕان و پرۆژەكەی دەداتەوە

خواكوڕك
لەدوای ئەوەی كاندیدی كۆماریەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا (دۆنالد ترامپ) سەركەوتنی بەدەست هێنا تا چوار ساڵی داهاتوو جلەوی دەسەڵاتە ئەمریكای زڵهێز بەدەست كۆماریەكانەوەیە, دەرچوونی ترامپ بووە جێی سەرنج و قسەو باسی لێكۆلەران و سیاسیانی تەواوی وڵاتانی دونیا. بە جۆرێك كە زۆربەی خوێندەوەكان بەو ئاراستەیەن كە لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو جیهان لە سایەیی كۆماریەكان بە بێ‌ گۆڕانكاری نابێت.

 

هەر لە بارەی دەرچوونی كاندیدی كۆماریەكان دۆنالد ترامپ (مەڵا بەختیار) لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پۆستێكی كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردۆتەوە دەنوسێت” هەڵبژاردنی‌ دۆنالد ترامپ، بەوشێوەیەی‌ كە پێچەوانەی‌ زۆربەی‌ بۆچونەكان‌و راپرسیەكان، بردیەوە، هەتا ئێستا، تەواوی‌ جیهان‌و رۆژنامەو لێكۆڵەرەوان، هۆیەكانی‌ بنەما ئابوریی‌و هاوكێشە سیاسیەكان، كە ترامپیزمی‌ هێنایەبەرهەم، لێكدەدەنەوە.

 

لە درێژەی نوسینەكەیدا مەڵا بەختیار دەڵێت” دوای‌ دەرچونی‌ ترامپ‌و رەهەندەكانی‌ سیاسەتەكانی‌، هەلێكی‌ تر هەڵدەكەوێ، كورد لەنێوان خۆیدا رێكبكەوێت. ئومێدەوارین ئەم هەلەش وەكو هەلەكانی‌ تر لەدەستنەدرێت. تەنگژەی‌ ئابوریش نەكرێتە بیانو بۆ هەڵەی‌ مێژوویی‌. راستە شادەماری‌ چارەسەرە ئابوری‌‌و سیاسی‌‌و دەستوریەكان لە بەغدایە، راستیشە لەمەوبەر هەڵە كراوە لە زوو جێبەجێكردنی‌ ئەم چارەسەرە، دیارە هەڵە قابیلی‌ چارەسەرە. بەڵام هەڵدێر هەموو دەستكەوتەكانمان لەدەست دەدات. تێكدانی‌ یەكگرتویی‌ هەرێمی‌ كوردستان، ئەگەر نەشچێتە خانەی‌ خیانەتی‌ نەتەوەیی‌، دەچێتە خزمەتی‌ خیانەتی‌ نەتەوەییەوە.

Back to top button