فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی كه‌ركووك بۆ یه‌كێتی ته‌نها دووكاتژمێر به‌بێ دروشمی نه‌ته‌وه‌ی و ئاڵای كوردستان بۆتان هه‌یه یادی نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی كانی كه‌ركووك بۆ یه‌كێتی ته‌نها دوو كاتژمێر به بێ ئاڵایی كوردستان بۆتان هه‌یه یادی نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ی نه‌ورۆز كه هه‌ر ساڵ له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان یادی نه‌ورۆز به‌رز راده‌گیرێت، دوای داگیر كردنی كه‌ركووك له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقیه‌كان، به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، رێگری له هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه به بێ مۆڵه‌ت، ئه‌مساڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی كه‌ركووك په‌یامێك بۆ یه‌كێتی ده‌نێرێت و ده‌ڵێت: ته‌نها دوو كاتژمێر به بێ ئاڵای كوردستان و دروشمی نه‌ته‌وه‌ی و سیاسی بۆتان هه‌یه یادی نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه”.
لیوا روكن سه‌عد حه‌ربیه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی كه‌ركووك:وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركووك داوه‌ته‌وه، ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه یاده‌كانی نه‌ورۆز نه‌كه‌نه هۆكاری دروست بوونی په‌شێوی له شاره‌كه‌دا”.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كان ده‌شلێت: ته‌نها دوو كاتژمێر به بێ ئاڵای كوردستان و دروشمی نه‌ته‌وه‌ی و سیاسی بۆتان هه‌یه یادی نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه”.
ئه‌مه له كاتێكدا به‌ر له خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كه یه‌كێتی له ساڵی 2017 ئه‌نجامیدا، یاده‌كانی نه‌ورۆز به فێستیڤاڵ و كه‌رنه‌ڤاڵی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی به سه‌دان هه‌زار ئاڵای كوردستان به‌رز راده‌گیرا”.