پۆلیسی هۆڵەندا: هێرشکارەکەی ئۆتریخت کەسێکی ریشداری تورکە

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ کەسێک لە وێستگەیەکی ترامی شاری ئۆترێختی هۆله‌ندا تەقەی لە خەڵکی سڤیل کردووە و هەڵات، له‌ ئه‌نجامی هێڕشه‌كه‌دا  سێ كه‌س كوژران و ده‌كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

پۆلیسی هۆڵەندا وێنەی کەسێکی ریشداری لەنێو پاسێکدا بڵاوکردووەتەوە و گومانی لێدەکات هێرشکارەکەی ئۆتریخت بێت. دەشڵێت کەسێکی تەمەن 37 ساڵی بە رەچەڵەک تورکە.

پۆلیس دەڵێت، ناوی هێرشکارەکە گۆکمان تانیسە. هۆشداریش دەداتە خەڵک لێی نزیک نەکەونەوە، لە هەر شوێنێکیش بینیان پۆلیس ئاگاداربکەنەوە.

بەهۆی رووداوەکە قوتابخانەکانی شارەکە داخراون، رێوشوێنی ئەمنیی تووند گیراوەتەبەر و داوا لە خەڵکی شارەکە کراوە لە شوێنی رووداوی تەقەکردنەکە نزیک نەکەونەوە.

پۆلیس رایگەیاندووە، وەک رووداوێک کە “ئەگەری بیرۆکەی تیرۆریستی لە پشت بێت” مامەڵە لەگەڵ ئەو رووداوەدا دەکەن، ئەو ئەگەرەش رەتناکەنەوە کە ژمارەی هێرشکەرەکان زیاتر لە یەک کەس بێت.

مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا ئەندامانی کابینەکەی بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە بانگهێشتکردووە.

 

Back to top button