هه‌فته‌ی داهاتوو 100 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌خرێنه‌ واری جێبه‌جێكردن كه هه‌موو كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

له‌ سێ ساڵی رابردوو به‌ هۆی قه‌یرانی دارایی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌كیان كه‌وت، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كه‌ بڕیارە هەفتەی دابێ لیستێكی دیكەی پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوە بۆ جێبەجێكردن ڕەوانەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بكرێت، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانیش ئاشكرای كرد، نزیكەی ١٠٠ پڕۆژە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكەونە واری جێبەجێكردنەوە.

زانا عوزێری، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دەڵێت: “هەفتەی داھاتوو لیستێكی دیكەی پڕۆژەكان لە بواری  ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە وەزارەتی پلاندانانەوە دەگاتە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ ئەوەی لە مانگەكانی داھاتوودا بكەونە واری جێبەجێكردنەوە، كە ژمارەیان نزیكەی ١٠٠ پڕۆژە دەبێت و ھەموو ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، پێشتریش پلان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان دانراوە و لە لایەن وەزارەتی پلاندانانیشەوە پەسەند كراوە.”

بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاندووه‌: “پارەی پێویست بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخان كراوە و ھیچ كێشەیەك لە دابینكردنی پارەدا نابێت، چونكە ئێمە پێشبینی دەكەین ئەمساڵ ڕەوشی داراییی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان زۆر باشتر بێت و ساڵی ڕابردووش ھەندێ پڕۆژەمان دەست پێ كردەوە”.

لەبارەی پڕۆژەی ستراتیژییەوە، عوزێر ڕوونی كردەوە: “پڕۆژەی ستراتیژییش لە پلانی وەزارەتدا ھەن، وەك ڕێگەی سەرەكیی ھەولێر_دھۆك، كە ئێستا لە ناحیەی ڕۆڤیا كاری تێدا دەكرێت بۆ پردی گۆپالە و لە ھەولێریش دەست پێ دەكات، كۆمپانیای ٧٧یش بڕیاری داوە ھەر ئەمساڵ پردی گۆپالە تەواو بكات.”

Back to top button