چای مەعدەنووس بەم شێوەیە کێش دادەبەزێنێت

کێشی زیادەی هەندێک کەس بەهۆی زۆر کۆبوونەوەی ئاوە لە جەستەدا و لەگەڵ ئەوەشدا کالۆرییەکی زۆری ناتەندروست لەڕێگای خۆراکەوە دەچێتە ناو جەستەوە و ناهێڵێت کەسەکە كێشی دابەزێت.

ڕێگا زۆرە بۆ کێش دابەزاندن وەک ڕێجیم و وەرزش کردن، بەڵام ئامادەکردنی چای مەعدەنووس و خواردنەوەی ڕۆژانە یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات بەشێوەیەکی زۆر باش.

بۆچی چای مەعدەنووس؟

مەعدەنووس دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان و ڤیتامینەکانی A, B, C, K و فۆلەیت و کانزاکانی وەک ئاسن و پۆتاسیۆم و کالسیۆم و فۆسفۆر، لەگەڵ ئەوەشدا دژەئۆکسانە.

ئەم تایبەتمەندییانە لە مەعدەنووسدا وادەکات یارمەتی جەستە بدات لە ئاوی زیادە ڕزگاری بێت بەبێ ئەوەی ماددە خۆراکییەکانی لەدەست بدات.

لەنوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە مەعدەنووس گلوکۆزی ناو خوێن کەمدەکاتەوە لە نەخۆشەکانی شەکرەدا یارمەتی هاوسەنگ ڕاگرتنی کێشی جەستە دەدات بۆ ماوەیەکی درێژ بە هێشتنەوەی جگەر بە تەندروستییەکی باشەوە و یارمەتی کۆئەندامی هەرسکردن دەدات بە بەهێزی بمێنێتەوە.

چۆن ئەم چایە کاردەکات؟

دەتوانیت مەعدەنووس بکەیت بە شەربەت لەجیاتی شەربەتە شیرینەکان بیخۆیتەوە یاخود بۆ ئامادەکردنی وەک چا دەبێت پێنج کەوچکی زەڵاتە مەعدەنووسی جنراو بخەیتە ناو یەک لیتر ئاوەوە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان باش تێکی بدە و ئاوەکەی بخۆرەوە، گەر دەتەوێت شیرینی بکەیت دەتوانیت کەمێک هەنگوینی تێکەڵ بکەیت.

 

Back to top button