جگەرەی ئەلیکترۆنی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی دەم زیاد دەکات

زانایانی کۆمەڵەی پزیشکانی نێودەوڵەتی ددان لە شاری ئەلیکساندەریای ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا سەلماندوویانە، جگەرەی ئەلیکترۆنی مەترسیی تووش بوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی دەم زیاتر دەکات.

بنجامین چاڤی، لە زانکۆی کالیفۆرنیاوە ئاماژە بەوە دەکات: پشکنینمان بۆ چەندین کەس کردووە کە لەجیاتیی تووتن لە رێگەی ترەوە نیکۆتین وەردەگرن، ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە، بە هەمانشێوەی جگەرەکێشەکان هەندێك جار زیاتریش لەوان مەترسیی تووشبوونیان هەیە بە شێرپەنجەی دەم.

چاڤی و تیمەکەی لە توێژینەوەکەیاندا مەترسیەکی تری جگەرەی ئەلیکترۆنییان دەرخستووە، ئەوان نموونەیان لە خوێن و میزی ١٥٠٠ کەس وەرگرتووە، کە تیایاندا هەندێكیان جگەرەی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنن، لە ئەنجامی بەراوردکردنی ئەنجامەکان دەرکەوتووە حاڵی ئەوانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێش لە حاڵی جگەرەکێشە تەقلیدیەکان باشتر نییە.

بەگوێرەی ئەنجامەکان، مادە شێرپەنجەییەکان لە نموونەکاندا دەرکەتوون، وەکو مادەی nitrosonornicotin، ئەویش یەکێکە لە هۆکارەکان تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی دەم و قوڕگ.

 

Back to top button