ئەو کەسانەی نابێت گێلاس بخۆن

وەرزی گێلاسە، ئەو میوەیەی کە داواکارییەکی زۆری لە سەرەو خەڵکانێکی زۆر دەیخۆن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەسانێک ھەن کە نابێت گێلاس بخۆن، چۆنکە ئەگەر بیخۆن ئەوا کێشەیان بۆ دروست دەکات.

میوەی گێلاس کۆمەڵێک خاسیەتی گرنگی ھەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ کەسانێک کە بە دەست ھەندێک نەخۆشیەوە دەناڵێنن، نابێت گێلاس بخۆن.

گێلاس یەکێکە لەو میوانەی کە رێژەی شەکری تێدا کەمە و مرۆڤ لە ھەموو تەمەنێکدا دەتوانێت بیخوات، بەتایبەت بۆ ئەوانەی کە دووچاری قەڵەوی و چەوری خوێن بوونەتەوە.

باشترین کاتی خواردنی میوەی گێلاس پێش ژەمەکانی نان خواردنە، یان ئەوەی کە لەگەڵ ژەمی نانخواردنەکان بیخۆیت.

ئەو کەسانەی کە دەبێت خۆیان لە خواردنی گێلاس بەگشتی یان زۆر خواردنی بەدوور بگرن، ئەوانەن کە بەدەست نەخۆشی گورچیلەوە دەناڵێنن، ئەوان دەبێت ئەو خواردنانە بخۆن کە پۆتاسیۆمیان تێدا کەمە.

 

Back to top button