منداڵەكانی عەلی حمە سالح لەكوێ دەخوێنن
خواكوڕك
بەگوێرەی بەدواداچوونی خواكوڕك دەركەوتوو كە هەردوو مناڵەكەی عەلی حمە ساڵح ئەندام پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی گۆڕان لە قوتابخانەی تایبەت و نموننەی لوبنانی بەناوی شویفات دەخوێنن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە دەستی خواكوڕك كەوتووە عەلی حمە ساڵح هەردوو مناڵەكەی لە قوتابخانەی نموونەی و تایبەتی شوێفاتی لوبنانی دەخوێنێت كە ساڵانە ئەو قوتابخانەیە بە 35 وەرەقە بۆ هەر قوتابیەك وەر دەگرێت.
شایانی باسە عەلی حمە ساڵح ئەندام پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی گۆڕان كە هانی مامۆستایان دەدات بایكۆتی بەردەوام بكەن و خوێندنی ئەمساڵی قوتابیان لە سلێمانی بوەستێت و هەردوو منداڵەكەی خۆی لە قوتابخانەی شوێفاتی لوبنانی كە بەرزترین جۆڕی قوتابخانەیە لەهەولێرە، بۆ هەر قوتابیەك 3500 هەزار دۆلار وەر دەگرێت كە هەردوو منداڵەكەی عەلی حمە ساڵح ساڵانە دەكاتە 7000 دۆلار( 70) وەرەقە.