چۆن خۆمان لە بۆنی سیرو پیاز ڕزگار بکەین

وەک ئاشکرایە سیرو پیاز سەرباری سودە زۆرەکانی، بۆ خۆشکردنی تامی خواردنیش بەکاردەھێندرێت، بەڵام خواردنی بۆنی ناخۆشی دەم دروست دەکات.

سیرو پیاز مادەی ئەلیسین و کیبریتی تێدایە کە بەرپرسن لەو بۆنەی دەریدەکات، دوای ئەوەی بەر ھەوا دەکەوێت، یان دوای خواردنی و گەیشتن بەبۆرییەکانی خوێن، کە سییەکان بۆنەکە دەردەداتە دەرەوە لەڕێی دەمەوە.

شارەزایانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بۆنە ناخۆشەکەی سیرو پیاز ھۆکارێک نیە تا دەستبەرداری خواردنی بین، بەھۆی ئەو سودە زۆرانەی دەیگەیەنێت بۆ جەستە.

بۆ کەمکردنەوەی ئەو بۆنە خواردنی کوپێک یان دوو کوپ ئاو یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەو بۆنەو لابردنی ئەو بەکتریایەی کە بۆنەکە دروستدەکات لەناو دەم دا.

ھەروەھا خواردنی کوپێک شیر بەھەمان شێوە دەبێتەھۆی کەمکردنەوەی مادەی کیبریت لەناو دەم دا.

شارەزایان ڕێگە باوەکەی ناو خەڵکیش بەگرنگ دەزانن بۆ کەمکردنەوەی بۆنی سیرو پیاز، ئەویش خواردنی مەعدەنوس و نەعناع و کەرەوز و کاھوو.

 

Back to top button