بومەلەرزەیەك شاری خانەقینی ههژاند
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر 6:39 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 19-3-2019 رووی داوە.
هەروەک بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوی کردووەتەوە، بوومەلەرزەکە بە گوڕیی 3 پلە لە قوڵایی 13 کیلۆمەتر و لە دووریی 13 کیلۆمەتری لە سەنتەری خانەقینەوە، داوە.