ئاگادارییەك لەبارەی کەشوھەوای ھەر سێ ڕۆژی نەورۆز بۆ ھاووڵاتییانی ھەموو پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.. ڕۆژی یەکەم و دووەمی نەورۆز….

بەپێی دوایین پێشبینییەکانی ماڵپەڕێکی کەشوھەوای جیھانی، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا و لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا باران نابارێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ماڵپەڕی (accuweather)ی ئەمەریکی، کە ماڵپەڕێکی تایبەت بە کەشوھەوایە، بەردەوام کەشوھەوای چەندین ڕۆژی داھاتووی سەرجەم شوێنەکانی جیھان بڵاو دەکاتەوە، لەبارەی دوایین پێشبینییەکانی کەشوھەوا بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز، ئاماژەی بەوە کردووە ڕۆژی یەکەمی نەورۆز لە ھەولێر کە دەکاتە 21/3/2019، ئاسمان ساماڵ دەبێت، ڕۆژی دووەم و سێیەمیش ئاسمان زۆربەی کاتەکان ساماڵ دەبێت و ھەندێک پەڵە ھەوریش لە ئاسماندا پەیدا دەبن.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە لە یەکەم ڕۆژی نەورۆز لە سلێمانی و دھۆک ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە دووەم ڕۆژ و لە ھەردوو پارێزگادا، لە زۆربەی کاتەکاندا ئاسمان ساماڵ دەبێت، پاشان کەمێک پەڵە ھەور لە ئاسماندا پەیدا دەبن، ئەگەری ھەورەتریشقەش ھەیە، لە سێیەم ڕۆژی نەورۆزیشدا لە سلێمانی و دھۆک ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم ھەیە.

ئەو ماڵپەڕە جیھانییە لەبارەی کەشوھەوای جەژنی نەورۆز لە کەرکووک باسی لەوە کردووە، کە ھەر سێ ڕۆژی نەورۆز ئاسمان ساماڵ دەبێت، ڕۆژی یەکەمیش لە ھەڵەبجە ئاسمان ساماڵ دەبێت، دووەم و سێیەم ڕۆژیش ھەر لە ھەمان پارێزگادا، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت.

Back to top button