كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى ده‌ستى پێ كرد
کەمێک پێش ئێستا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە سلێمانی و کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا بۆ تاوتوێکردنی کابینەی نوێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به (خواكورك) ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پارتى دوایین په‌یامى ده‌دات بۆ یه‌كێتى له‌باره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌ت و واده‌یه‌كى بۆ دیار ده‌كات تا ئه‌و حزبه له‌سه‌ر به‌شدارى كردنى له حكوومه‌ت یه‌كلا ببێته‌وه.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ رێکەوتنە لەسەر شێوازی بەشداریکردنی یەکیتی لە حکوومەتی داهاتوو و یەکیتی داواکارییەکانی بۆ کۆمەڵێک پۆستی سیاسی بە شاندەکەی پارتی رادەگەیەنێت.
شانده‌كه‌ی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كه‌ركووكی و به ئه‌ندامێتی عه‌لی حوسێن، دڵشاد شه‌هاب، عه‌لی عه‌ونی و فرسه‌ت سۆفی پێکهاتوون و هەرچی شاندی یەکێتیشە لە عیماد ئەحمەد، بافڵ تاڵەبانی، عەدنان حەمە مینا، رەفعەت عەبدوڵا، شاڵاو کۆسرەت رەسوول، لاهور شێخ جەنگی و لەتیف شێخ عومەر پێکهاتوون.
به‌هۆى كێشه و ململانێیه‌كانى ناوخۆى یه‌كێتى تا ئێسته نه‌یتوانیوه كه‌سه‌كانى بۆ پۆسته‌كان یه‌كلا بكاته‌وه ئه‌وه‌یش كێشه‌ى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت دروست كردووه.