سیاسەتمەدارێك: ناکرێت یەكێتی واژۆیەک بکا و لە واژۆیەکی دیکە پەشیمان بیتەوە

سیاسەتمەدارێک رای گەیاند، بەهۆی زۆریی داواکاریی لایەنەکان لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی کابینەکە دواکەوتووەو دەشلێت”ناکرێت واژۆیەک بکرێ و لە واژۆیەکی دیکە پەشیمان بیتەوە”

عەبدولسەلام بەرواری، چاودێری سیاسی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند: ”ناکرێت تاسەر پارتی بەم شێوە چاوەڕوانی پێکێھنانی حکوومەت بکات“.

ڕوونیشی کردەوە کە هەرچەندە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئاداری ٢٠١٩ی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی و کۆبوونەوەکانی دیکەدا ”دەگەنە ڕێککەوتن“، بەڵام ئەو سەقفی داواکارییانە کابینەی نوێی حکوومەتی دواخست.

دووپاتیشی کردەوە: ”ناکرێت واژۆیەک بکرێ و لە واژۆیەکی دیکە پەشیمان بیتەوە، ئەوەشی کە ھەیە، زیاتر دواخستنە بۆ زیاتر بەدەستھێنانی پۆست“.

عەبدولسەلام بەرواری نەیشاردەوە کە دۆخی کوردستان تایبەتە و ”دەبێ هەموو لایەک پێکەوە کار بکەن تاوەکوو قەیرانەکان قووڵتر نەبنەوە“.

Back to top button