سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی هۆشداری ده‌دات له‌ناوه‌خۆی یه‌كێتی هه‌وڵی لێدان له‌كۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌یه
خواكوڕك پێشتر ئاشكرای كرد كه له كۆشكی سه‌لام هه‌ریه‌كه له ” به‌رهه‌م ساڵح و پاڤێل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاسۆ مامه‌ند و ئاڵا تاڵه‌بانی و ئاراس جه‌نگی” له‌سه‌ر تێكدانی رێكه‌وتنه‌كانی نێوان” یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و هه‌ولێر و به‌غدا” رێكه‌وتوون، كه ئه‌م رێكه‌وتنانه بشكێنن، له ئێستادا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ شكاندنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ” كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌گه‌ڵ پارتی سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتیش ده‌لێت” کەس ناتوانێ لەنێو حزبەکەیدا واژۆی کۆسرەت ڕەسووڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی بشکێنێت و ئەو ڕێکککەوتنەی بە واژۆی ئەو کراوە، دەبێ جێبەجێ بکرێت”.
خواكوڕك پێشتر رێكه‌وتنه‌كه‌ی كۆشكی سه‌لام بۆ تێكدانی ریكهوتنهكانی نێوان یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و به‌غدا و هه‌ولێری ئاشكرا كرد، له ئێستاشدا هه‌وڵێك هه‌یه رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی به واژووی نێچیرڤان بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ، بشكێنرێت، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی محه‌مه‌د وه‌تمان رایگه‌یاندووه”بەلای یەکێتییەوە حەتمییە کە لە کۆبوونەوەی پێک‌ھێنانی حکوومەتدا دەبێ بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی دا، ئەمڕۆش نەبێ، سبەی دەبێ ڕێککەوتن بکرێ، چونکە یەکێتی و پارتی ناکرێ پێکنەیەن، بەڵکوو دەبێ پێکەوە حکوومەت پێک‌بێنن، ڕوونیشی کردەوە کە دەبێ ڕێککەوتنە سیاسییەکەی نێوان یەکێتی و پارتی کە لە ٤ی ئاداری ٢٠١٩دا لەلایەن نێچیرڤان بارزانی بە نوێنەرایەتیی پارتی و کۆسرەت ڕەسووڵ بە نوێنەرایەتیی یەکێتی واژۆ کرا، جێبەجێ بکرێت گوتیشی: ۱۰۰٪ دەبێ ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێ و واژۆی کۆسرەت ڕەسووڵ پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە”.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ تیكدانی ریكه‌وتنه‌كه له‌لایان باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی ئه‌و سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی ههروهنها ده‌شلێـ”باوەڕ ناکەم کەس بتوانێ ئەم ڕێککەوتنە و ڕێککەوتنی کاک کۆسرەت بشکێنێ، تا ئێستا کەسیش ناڕازی نەبووە”.