شەڕ لە نێوان پەكەكە و سوپای عێراق بەردەوامە

جارێكی دیكه‌ شه‌ڕ له‌نێوان  (یه‌به‌شه‌)ـی سەر بە پەكەكە و سوپای عێراق له‌شه‌نگال ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سوپای عێراق به‌فه‌رمی داوای له‌یه‌به‌شه‌ كرد ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پێكدادانی نێوان یه‌به‌شه‌‌و سوپای عێراق له‌ڕۆژانی ڕابردوو تێوه‌گلاون ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێن، به‌ڵام یه‌به‌شه‌ داواكارییه‌كه‌ی سوپای عێراقی ڕه‌تكرده‌وه‌، به‌وه‌ش دووباره‌ پێكدادان له‌نێوانیاندا دروستبوه‌وه‌.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا پێكدادانه‌ له‌نێوان یه‌به‌شه‌‌و سوپای عێراقدا هه‌یه‌، نازاندرێت زیانه‌ ماددی‌و گیانییه‌كان چین.

 

سەرچاوەیەك ڕایگەیاند: وەزراەتی بەرگری عێراق ھێزی زیاتری بۆ شنگال بەڕێكردووە و فڕۆكەی جەنگیش بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە

Back to top button