داواكاریه‌كی یه‌كێتی ئاشكرا ده‌بێت له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی رهدكردۆتهوه، له‌به‌رامبه‌ردا داوای پۆستی یه‌كێك له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كردووه كه بریتین له ” وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و سامانه سروشتیه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی” واتا یه‌كێك له‌و پۆستانه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به خواكوڕكی راگه‌یاندووه، كه یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به شاندی پارتیان گوتووه، كه بۆ ئه‌وان گرینگ نیه پۆسته‌كان ته‌نها شه‌راكه‌تی راسته‌قینه گرینگه له ده‌سه‌ڵاتی و بریارداندا، له‌به‌رامبه‌ریشدا پارتی به‌راشكاوانه به یه‌كێتیان گوتووه مه‌به‌ستان لهشهراكهتی راسته‌قینه چیه، به‌دیاری كراوی پێمان بلێن، ئێوه نیازی پشتی ئه‌م قسه‌تان چیه”.
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خواكوڕك ئه‌و زانیاریه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه، یه‌كێتی به‌راشكاوانه گوتوویانه، كه نابێت بێ ئه‌وان ده‌ست بۆ چاكسازی و یه‌كخستنی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه و ده‌ستوور ببرێت، هه‌روه‌ها به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م چاكسازیه‌ی كه حكومه‌ت ناردوویه‌تی بۆ په‌رله‌مان له پیشووتر دا، تیپه‌ر نه‌كریت، هیچ جۆڕه چاكسازیه‌ك بێ ویستی یه‌كێتی نه‌كرێت”.
هه‌ر به‌گویره‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك شاندی یه‌كێتی به‌ئاشكرا گوتوویانه كه چاكسازیه‌كان له ئێستادا له په‌رله‌مان و حكومه‌تدا باری یه‌كێتی زۆر قورس ده‌كات، پێویست ناكات چاكسازی بكرێت”.