ڕێگای سماقۆڵی بۆ ٤٨ كاتژمێر داخرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/03/E91541FC-6166-4B0D-B5CA-04D79B1DAAC1.jpeg)
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بەکارھێنانی ڕێگای سماقۆڵی قەدەغە دەکات و تا تەواوبوونی کارەکانیان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كۆیه شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای به‌نداوی سماقۆڵی، لە ئەمڕۆ 2019.3.19ەوە ئه‌و رێگایه به ڕووی هاتوچۆدا داده‌خرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاكه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و كۆیه، له كاتژمێر 6ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 19ی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته سبه‌ی، بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر هاتوچۆكردن له‌و رێگه‌یه قه‌ده‌غه‌یه.
داواش له شۆفێران و هاووڵاتیان ده‌كات، پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، تا تیمه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاكه كاری خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن.