بۆ رێگری كردن لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی داعش لە عێراق، ھاوپەیمانان ھانا بۆ پێشمەرگە دەبەن

دوای ئەوەی بەشێك لە شانە نووستوەكانی داعش لە عێراق دەستیان بە جموجول كردووتەوە و دەركەوت سوپای عێراق ناتوانێت بەتەنیا ناوچەكە بپارێزێت، کۆبوونەوەیەک لە نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزی ھاوپەیمانان کراوە، لێژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت ھاوپەیمانان دەیانەوێت رۆلێ پێشمەرگە زیاتر بکەن.

ناسر یوسف، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆی ئەنجومەنی عێراق پێی وایە: “بۆ ھاوپەیمانان دەرکەوتووە دۆخی ئەمنیی عێراق بەتەنیا بە ھێزە عێراقییەکان ناپارێزرێت بۆیە پێویستیان بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستانە، بۆیە ھاوپەیمانان پێیان خۆشە ھاوئاھەنگیی زیاتر لە نێوان پێشمەرگە و ھاوپەیماناندا دروست بکەن، بەتایبەت لە ناوچە جێ ناکۆکەکان ھەر بوویە لەسەر ئاستی باڵا ھێزی ھاوپەیمانان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرەتای ئەم ھەفتەیە کۆبوونەوە ئەنجامدراوە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە كردووە: “ئەو ھاوئاهەنگییە زیاتر دەبێت دوای ئەوەی داعش لە ھەندێک شوێن دووبارە دەستی بە چالاکی کردووەتەوە، یەکێک لەوانە ئیدارەکانی ئەو ناوچانەی بوونەتە مەترسی بۆ ئەمنییەتی عێراق”.

ئەوەشی خستە ڕوو؛ کۆبوونەوەکان لە ئاستی باڵای ھاوپەیمانان و ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوام دەبن.

Back to top button