دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا: لەبەرژەوەندی دەمیرتاش بڕیارێک دەردەکات

 

دوای ئەوەی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا داوای له‌ توركیا كرد به‌ په‌له‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بكرێت، چونكه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراوه‌ته‌ پاڵی و له‌سه‌ری ده‌ستگیر كراوه‌، بێتاوانی ده‌میرتاش ده‌سه‌لمێنن.

به‌ڵام وه‌زاره‌تی دادی توركیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیان ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای ئه‌ورووپا به‌ هیچ ده‌زانن، چونكه‌ ده‌میرتاش له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تیرۆر ده‌ستگیر كراوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر هەڵچنینەكەی توركیا، دووباره‌ به‌سه‌ر دۆسیه‌ی ده‌میرتاشدا ده‌چێته‌وه‌ و بڕیاری كۆتایی له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌دات، به‌ڵام تاوه‌كو بڕیاری كۆتایی ده‌رده‌چێت ساڵێك ده‌خایه‌نێت.

له‌ مانگی 11ی ساڵی 2018، دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ئه‌و تۆمه‌ته‌ی درابووه‌ پاڵ ده‌میرتاش به‌ تۆمه‌تێكی ماقووڵ زانی بۆ ده‌ستگیركردنی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ كرد، بڕیاری دا ده‌میرتاش ئازاد بكرێـت، چونكه‌ تۆمه‌ته‌كان نابه‌جێن و به‌ڵگه‌كان بڕوا پێهێنه‌ر نین.

توركیا خۆی ئه‌ندامی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپایه‌، هه‌روه‌ها له‌ ده‌ستووری توركیادا ئاماژه‌ دراوه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر دۆسیه‌یه‌ك چووه‌ به‌رده‌م دادگای ئه‌وروپا و بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا دژی بڕیاره‌كانی دادگای توركیا بوو، لێره‌دا بڕیاره‌كه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا له‌ پێشتره‌ و جێبه‌جێ ده‌كرێت.

به‌ڵام توركیا له‌ بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه‌ی ده‌میرتاشه‌وه‌، هیچ حیسابێكی بۆ دادگا نه‌كرد و ده‌ڵێت ئازادی ناكه‌ین.

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی توركیا دووچاری پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر بوو به‌وه‌ی پێویسته‌ رێز له‌ بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا بگرێت، بۆیه‌ بڕیاره‌كه‌ی هەڵچنیەوە كه‌ مافی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ئه‌گه‌ر دادگای مافی مرۆڤ بڕیاری ئازادكردنی ده‌میرتاشی دا، ئه‌وكات توركیا ناچاره‌ بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكات و هیچ به‌هانه‌یه‌كی نامێنێت.

Back to top button