هێمن هەورامی: پەرلەمانی کوردستان ئێستا ئامادەیە بۆ چاودێری کردنی کارەکانی حکومەتی داهاتوو

دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستانی هەلبژارد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند ئێستا پەرلەمان ئامادەیە بۆ چاودێری کردنی کارەکانی حکوومەت.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئیمزا كرابوو، له‌ 100% جێبه‌جێ كراوه‌.

هه‌ورامی له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا دووپاتیكرده‌وه‌، لایەنەکان بەپێی رێککەوتنی نێوانیان سەرۆك، جێگر و بڕیاردەریان بۆ هەر 15 لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان هەڵبژاردووە.

هه‌ورامی گوتیشی، لە دوای دانانی سەرۆك، جێگر و بڕیاردەر بۆ لیژنەکان، ئێستا پەرلەمان بۆ دەرکردنی یاسا و چاودێریکردنی حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان ئامادەیە.

Back to top button