خواکورک دواین زانیاری لەبارەی چارەنووسی چوارهەزار خانووی گوند کۆری ئاشکرا دەکات

بەگوێرەی زانیاریەکانی دەستی خواکورک کەوتووە بەنووسراوی فەرمی کە واژووی سەرۆک حکومەتی لەسەرە چوار هەزار خانەوادەکەی کە خانووی گوندی گۆریان بۆدەرچووبوو قەرەبوو دەکرێنەوە”.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بەخواکورکی راگەیان زیانلێکەوتانی چوار هەزار خانووەکە ئەو پارەی کە دابوویان بە کۆمپانیا بۆ دروستکردنی خانووەکان کە بریتیە لە (۷) هەزار دۆلار حکومەت پارەکەیان بۆ دەگەرێنێتەوەو پارچە زەویەکیشیان بۆ دابین دەکات”.

سەرچاوەکەی خواکورک ئاشکراشی کرد کە سەرۆک حکومەت واژووی لەسەر قەرەبووی ئەو چوار هەزار کەسە زیانلێکەوتیە کردۆتەوە بە گەڕانەوەی پارەکەیان کە دابوویان بە کۆمپانیا و وە پێدانی پارچە زەویەک”.

سەرچاوەکە گوتیشی لە ئێستا دا واژوو لەسەر قەرەبووەکەکراوە لەماوەیەکی نزیکدا فەرمانەکە جێبەجێ دەکرێت”.

شایانی باسە پێشتر هەزار خانوو لەوخانوانە دروستکران و دابەشکرا بەڵام چوار هەزارەکەیی تر تەواو نەکران بەهۆی سەختی قەیرانی دارایی و لە ئێستادا حکومەتی دەیەوێت قەرەبووی ئەم چوار هەزار خانووە بکاتەوە”.

Back to top button